هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر لایەنە کوردیەکان

هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بزووتنەوەی ڕەوای نەتەوەی کورد بە گشتی و حیزب و لاینە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەموو ڕەهەندێکەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ  بەرفراوانتر دەبێت، بەرفراوانی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئەوەها باردۆخێکدا کە هێز و لاینە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گوتارە هاوبەشەکان و یەکڕێزی و هاودەنگیان و بازنەی هاوکاری و کاری هاوبەشیان لە پەرە سەندندایە هەڵگری پەیامێکی زۆر گرینگە بۆ خەڵکی کوردستان و بەتایبەت حیزب و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان!پەیامەکە ئەوەیە؛ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە یەکڕێزی و هاودەنگی خەڵکی کوردستان و حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەست بە مەترسێکی گەورە دەکات بۆییە بە تێفکرین لە ژوورە فکرییەکانی خۆیدا بەو قەناعەتە گەیشتووە کە دەبێ ئەو یەکڕێزی و یەکگرتورییە تێک بشکێنێت و بۆ ئەو مەبەستەش پیلانی داڕشتووە و خەریکی جێبەجێکردنیەتی.کاری هاوبەش و لە یەک نزیکبوونی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەوری یەکتردا و لە ناوەندێکدا و هەروەها کۆک بوونیان لە سەر گوتاری نەتەوەیی و شوناسخوازانە لە لایکەوە، لە لایکی دیکەوە هەوڵدان بۆ ڕێکخستنەوە و یەکڕێزی نێوماڵی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە نێوخویاندا کە بوەتە ڕۆژڤی هەواڵەکان و دڵخۆشیەکی مەزن بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو مەترسیە گەورەیەی بۆ کۆماری ئیسلامی پێک هێناوە کە یەکڕێزی و یەکگرتوویی و هەروەها یەکخستنەوەی نێو ماڵی حیزبە ڕەسەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێتە هۆی جمۆجۆلێکی جەماوەری سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا و بێ گومان بە خرۆشانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرانسەری ئێرانیش دەبێتە ئاگر و دۆزەخستانێک بۆیان.ڵێیرەدایە کە دەبێ خەڵک و بەتایبەتی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە چاو کراوەیی و هوشیاری نەتەوەیی پیلانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی پووچەڵ بکەنەوە و لە سەر ڕێنوێنی و وتەی بە نرخی گەورە پیاوانی نەتەوەکەمان کە دەیانفەرموو؛ تیری دوژمن ڕوو بە هەر لایک بێت حەقیش لەو شوێنەدایە، هێز و تواناکان زۆرتر چڕ بکەینەوە لە سەر یەکڕێزی و یەکگرتوویی، ئەو بەرهەمەی کە میللەتەکەمان لە ڕەوتی مێژوودا هەر کات هەوڵی بۆ داوە کەوتووەتە بەر هێرشی بەر فراوانی دوژمنان.لە باردۆخی ئەمرۆدا یەکڕێزی و یەکگرتوویی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چە لە دەرەوە و چە لە نێوخۆیاندا بە هێزترین ئاڵتێرناتیڤە بۆ دەستبەرکردنی ئامانج و هیواکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.دوژمن بە هەڵسوکەوتەکانی و بە ئاشکرایی هاوار دەکات کە گەلی کورد، یەکگرتوویی ئێوە دەبێتە هوێ ڕووخانی من، بۆییە خۆلادان لە ئەوها پرسێک کە نێوەکەشی ترس دەخاتە دڵی دوژمن خەسارەتێکی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی ڕەوای گەلەکەمان.
پێشەوا ساڵحی

img

لەبارەی ئێمەوە

بوێرکورد

لێکۆلینوەوزانیاری

پەیوەندی

پەیوەندی کردن

Phone

Email

alihusainkarimi1986@gmail.com

Address