ئێران

لەلێواری نقومبوندا دوا کارتی راکێشا

نوسینی:بەڵێن عزت میکە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانبوو لەڕێککەوتنی نێوان ئێران‌و چین کە لەچەند ڕۆژی ڕابردودا واژۆکرا، لەوەڵامی نیگەرانییەکەی ئەودا، عەلی شمخانی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەڵێت: جیهان تەنها ڕۆژئاوا نییەو ڕۆژئاواش تەنها ئەمریکاو سێ وڵاتی ئەوروپی بێ بەڵێن نییە.... ئەم پەیامە بەڕونی دەڵێت، ئێران لەمەودوا ڕووی لەچینە بۆئەوەی وەکو دوا پووش دەستی پێوەبگرێت‌و لەنوقمبوون لەقەیراندا رزگاری بکات. ڤیدیۆیەکی جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لەتەلەگرامی ئێرانییەکان دەستاودەستی پێدەکرێت، زەریف لەڤیدیۆکەدا کە لەکۆبوونەوەیەکی داخراودا تۆمارکراوە دەڵێت: پێتانوایە ئێمە کێین‌و چیمان هەیە؟ ئەو سیستمی بەرگرییەی ئێمە هەمانەو شانازی پێوەدەکەین، نەک بەرگەی دوگمەی ئەتۆمی ئەمەریکا ناگرێت، بەڵکو بەرگەی یەک بۆمبیشی ناگرێت. ئێران ڕێککەوتنێکی لەگەڵ چین واژۆکردووە کە هێشتا ناوەڕۆکەکەی بەفەرمی بڵاونەکراوەتەوە، سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ڕێککەوتنەکە وایە کە چین هاوکاری ئێران دەبێت لەگەشەپێدانی ژێرخان‌و ڕێگاوبانەکانداو یارمەتی بوژاندنەوەی ئابووری ئێران دەدات، لەبەرامبەردا، ئێران بەنرخی 30% داشکاندن نەوت‌و گاز بەچین دەفرۆشیت‌و ئەو پارەیەیش بەدراوی چینی وەردەگرێت‌و یەک لەسەر سێی پارەکەش بەکاڵای چینی دەبێت نەک پارەی نەخت. لەوانەیە بەشێوەیەکی کاتی بووژانەوەیەکی ئابووری روو لەئێران بکات، بەڵام ئەگەر ڕێککەوتنەکە جێبەجێبکرێت کە ماوەکەی 25 ساڵە، لەوانەیە پێش ئەو 25 ساڵە مەرگی سیستمی ویلایەتی فەقیهی ئێران ببینین. گەلی هۆشیاری ئێرانیش، ئەمڕۆ بەلێشاو هاتبوونەسەر شەقامەکانی تاران‌و داوای ڕەتکردنەوەی رێککەوتنەکەیان دەکردو بەمەترسیدار لەقەڵەمیان دەدا. شەمخانی بەغرورەوە دەڵێت: ڕێککەوتنی نێوان ئێمەو چین، بەشێکە لەهەنگاوەکانی بەهێزکردنی میحوەری مقاوەمەی چالاکانە.


img

لەبارەی ئێمەوە

بوێرکورد

لێکۆلینوەوزانیاری

پەیوەندی

پەیوەندی کردن

Phone

Email

alihusainkarimi1986@gmail.com

Address