پەلەقاژەی

ئێران و ڕێککەوتنی لەگەڵ چین

عەلی ح ک

پەلەقاژەی ئێران و ڕێککەوتنی لەگەڵ چین

-تایبەت بە بوێرکورد کاتێک ئەمریکا لە پەیماننامەی ئەتۆمیەکەی سەبارەت بە ئێران کشایەوەو فشاری ئابوری خستە سەر ئێران ، رژێمی ئێرانیش بەدوای رێگە چارەیەکی دۆخەکەبو ، کاتێک بەتەواوی لەوە گەیشت کە ئامریکا سورە لەسەر بەڵێنەکانی رژێمی ئێرانیش رووی وەرگێرا بۆ چین ئەو وڵاتانەی کە زیاتر لە بەرەی دژی ئامریکا و ئاوروپان.گۆرانکاریەکانی ئەمدواییەی سەرۆکایەتی ئەمریکا تا ئەمرۆ بەرەو پێشوەچونێکی ئەوتۆ بەدەست نەهاتوە، بۆیە ئێران تارادەیەک لەوە دڵنیا بوە کە. دەبێت بەخێرایی رێگە چارەیەکی تر بگرێتەبەر بەرامبەر ئەو فشارانەی هەم لەناوخۆ و هەم لە دەرەوە لەسەریەتی.ئێران و چین رێکەوتنامەیەکیان مۆرکردوە بۆ زیاتر لە بیست و پێنج ساڵە، کە تیایدا هاتوە چین نەوتی ئێران بکرێت و وەبەرهێنان بکات لە ئێراندا.ئێرانیەکان بەگومانن لەم رێکەوتنە و ئامانجی چین، لەکاتێکدا چین هەمو ئەو وڵاتە بچوکانەی دەوروبەری بۆ ئامانجی خۆی بەکاردێنێ، هەرچەندە ئێران وڵاتێکی گەورەیە بەڵام بچوکترە لە چین، بەپێی سەرچاوە هەواڵیە جیهانیەکانیش یەکێک لە پلانەکانی ئەمریکا کۆنترۆڵ کردنی ئەتۆمی ئێرانە بۆ ئەوەی مەترسی بۆ ئەمریکا نەبێت.حەسەن رۆحانیش لە چەند مانگی رابردودا رایگەیاند ، ئێران بەردەوام دەبێت لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم 

ڕێکەوتنەکۆنەکەی ئێران روسیا

لەساڵی ٢٠٠١ سەرۆکی ئەوکاتی ئێران سەردانی روسیایی کرد و رێکەوتنێکی هەمەلایەنانەیان مۆر کرد، هەیەکە لە مەحمەد خاتەمی سەرۆکی ئەوکاتی ئێران و پۆتینی سەرۆکی روسیا لەسەر ئەوە رێککەوتن کە هەوڵی جێگیرکردنی ئاشتی بدەن لەگەڵ یەکترو ناوچەی قازوین بە ئارامی بهێڵنەوە و لە بواری کلتوری و زمانەوانیش پەرە بە پەیوەندیەکانیان بدەن .دوای زیاتر لە بیست ساڵ هەریەکە لە ئێران ڕوسیا دەیانهەوێت پێداچونەوە بە پەیوەندیەکانیان و ئەو ڕێکەوتنە دا بکەنەوە،وەزیری دەرەوەی روسیا و هاوتا ئێرانیەکەی رایانگەیاند کە هەردوولا هیواخوازن رێکەوتنەکە نوێ بکەنەوە بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای جیهان.

ئێران و بارودۆخی ناوخۆی

بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران ، ئێران بەبارودۆخێکی خراپی ئابوری دا تێدەپەرێ هەروەها کۆراناش بوە بارێکی گران لەسەر رەوشی دانیشتوان تا دێ دانیشتوانی ئێران لە رەوشەکە زیاتر دڵگران دەبن و بەردەوام نارەزاییەکان زیاتر دەبن.لەلایەکی ترەوە نەتەوەکانی ناو ئێران زیاتر لەم رەوشەی ئێستا نیگەران و بەگومانن، لەم ماوانەی رابردوو راپەرینێکی سەرتاسەری لە ناوچەی بەلوجستان سەری هەڵدا و پیاوانی نیزامیش بەزەبری هێز ویستیان دۆخەکە دابمرکێننەوە، لەلایەکی تر کورد تارادەیەکی زۆر لەو دۆخە نارازییەوە بەزەبری هێز هەوڵدراوە رەوشەکە کۆنترۆڵ بکرێت بەڵام ئەو زەختە زۆرەی ڕژێمی ئێران دەیکاتە سەر کورد ، کە بەردەوام هاوڵاتیانی کورد ئێدام دەکات لەسەر بیروباوەری سیاسی و چالاکی مەدەنی و لەژێ پەردەی دینی زیاتر کوردەکان تورەدەکات و چاوەروانی فرسەتێکن بۆ ئەوەی بتوانن رقی خۆیان بەرامبەر ئەو رژێمە دەرببرن.

دەرئەنجام 

گەلانی ئێران بەگشتی لە دۆخە نارازین و دوای رێکەوتنی رژێم لە گەڵ چین زیاتر خەڵکەکەی تەنگەتاو کردو بەرادەیەکی زۆر گومانیان لە نیازپاکی دەوڵەت هەیە بۆیە هێزی ئۆپزسیۆنی خۆرسک زیاتر پەرەدەسێنێ و هاوڵاتیان بەشداری نارەزایەتیەکان دەکەن.ئەوەی کە گرنگە پێویستە هێزەکوردیەکان بەیەکگرتوی ئامادەکاری بۆ تەقینەوەی دۆخەکە بکەن ، لەکاتێکدا کورد لە هەوڵی خۆ بەرێوەبردندایە و هاوڵاتیانی کورد بەرادەیەکی زۆر لەو شێوە هەیکەلیەی ئێرانیش نارازین و خەونی سەربەخۆیی دەبینن.



img

لەبارەی ئێمەوە

بوێرکورد

لێکۆلینوەوزانیاری

پەیوەندی

پەیوەندی کردن

Phone

Email

alihusainkarimi1986@gmail.com

Address